١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٢
Source: Mehrnews
زیاد بوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا

شەش ساڵ دوای ڕووخانی باغوز، دوا قەڵای داعش لە سووریا، سێبەری ئەو گرووپە هێشتا لە سەر کوردستانی سووریا هەەیە. شانە نوستووەکانیان دووبارە چالاک بوونەتەوە، تیرۆرەکان دەستیان پێکردووە و بەرپرسانی ئەمنیەتی هۆشداری دەدەن کە داعش ئاژاوەکانی سووریا دەقۆزێتەوە.

 دوای ڕووخانی باغوز لە ساڵی 2019 وادیار بوو کە داعش کۆتایی هاتوووە، بەڵام ڕاستییەکان لە مەیدان پێچەوانەی ئەوە نیشان دەدات. ئەو گرووپە لە ڕێگای شانە نوستووەکانەوە درێژە دەداتە چالاکی و تیرۆر و داو و بۆمبدانەری لە دژی هێزەکانی هەسەدە، ڕێبەرانی خۆجەیی و خەڵکی سڤیل لە دێرەزوور، ڕەقە و حەسەکە، کە خەساری گیانی و دارایی زۆری بەدواوە بووە.

دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چالاکیەکانی داعش لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە. ئەو گرووپە ئاژاوە سیاسی و بۆشاییە ئەمنیەکان بۆ ڕێکخستنی دووبارەی هێزەکانیان دەقۆزنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha